په¬ره¬سه¬ندنی زمانی زگماکی و پرسی لێکۆڵینه¬وه له سه¬ر زمانی کوردی
په¬ره¬سه¬ندنی زمانی زگماکی و
پرسی لێکۆڵینه¬وه له سه¬ر زمانی کوردی
زانکۆ یاری
(به¬کالریۆسی زمان و ئه¬ده¬بی ئینگلیزی)
دیوانده¬ره، /10/201395.
بەپێی پێناسەیەک کە لە زانستە مرۆییەکاندا بۆ ئەم دەستەواژە کراوە، زمانی دایکی بریتییە لە یەکەم زمانێک کە منداڵ پاش لەدایکبوون و لە ڕەوتی پێوەندی گرتن لەگەڵ دەورووبەری خۆی فێری دەبێت، کەواتە زمان تەنیا ئامرازێک بۆ پێوەندی گرتن نییە، بەڵکوو کەرەستەیەکە بۆ فێربوون و تێگەیشتنی «بوون» و بەم پێیەش شووناسی تاکەکەسی و بەکۆمەڵی هەر تاکێک دیاری دەکات. (12) زمان دیارده¬یه¬کی کۆماڵایه¬تییه، له ئه¬نجامی گۆڕان و پێشکه¬وتنی کۆمه¬ڵ و زیاد بوونیدا، زمان ده¬گۆڕێت و سنووری به¬کارهێنانی به¬ربڵاو و فراوان ده¬بێت و بەملاو بەملاوی شوێنه¬که¬یدا په¬ل ده¬هاوێت و گه¬شه ده¬کات.(7) هه¬تا زیاتر هه¬وڵ بده¬ین چونییه¬تی و هۆی داهێنانی وشه¬کان له لایه¬ن مرۆڤه¬وەبدۆزینه¬وه زیاتر سه¬رمان لێ ده¬شێوێ. وادیاره هۆکاری داهێنانی ئه¬ندامێک له ئه¬ندامه¬کانی دیکه¬دا بەناولێنانه¬وه، وه¬ک دیاریکردنی ئاژه¬ڵێک لەبنه¬ماڵه¬یه¬ک له ئاژه¬ڵه¬کانی دیکه، توانایی ده¬ربڕینی برسیێتی، تینوێتی و حاڵه¬ته ده¬روونییه¬کان، جیاوازی لەنێوان کاتی نزیک و دوور. ڕۆژێک پێمان وابوو ده¬نگی منداڵان وه¬ک له¬و ده¬نگانه ده¬چێ که مرۆڤی سه¬ره¬تایی لەکاتی کار کردن بۆ په¬یوه¬ندیکردن درووستی ده¬که¬ن، ئه¬مڕۆکه ده¬زانین منداڵان ته¬نیا ئه¬و ده¬نگانه کۆده¬که¬ن که له هه¬ر یه¬ک له قۆناغه¬کانی پێگه¬یشتندا ده¬کرێ ده¬ریانبڕین.
زمان بریتییه له چالاکی بیری مرۆڤ لەناو کۆمه¬ڵدا، بیری مرۆڤیش لەیه¬کتر جیاوازی تێده¬که¬وێت (1). هه¬روه¬ها په¬ره¬سه¬ندنی زمان بریتییه لەگۆڕان و گه¬شەکردنی زمان. له ئه¬نجامی گۆڕانی قۆناغی مێژوودا زمانه¬که په¬ره ده¬سێنێت و زمانه¬کان لەیه¬کتره¬وەبه¬تایبه¬تی زمانەنزیکه¬کان لەیه¬کتر به هۆی په¬یوه¬ندی خزمایه¬تی و نزیکایه¬تی وشەو شێواز و ته¬نانه¬ت دیارده¬ی رێزمانیش لەیه¬کتره¬وه وه¬رده¬گرن. زمان له ئه¬نجامی په¬ره¬سه¬ندن و گه¬شەکردندا ده¬که¬وێته وه¬به¬ر کاریگه¬ری چه¬ند هۆیه¬کی وه¬کوو:
گواستنه¬وه¬ی زمان له پێشنانه¬وە بۆ دواتر. (6)
کاریگه¬ر بوونی زمان بەزمانێک یان به چه¬ند زمانێکی تره¬وه.
کاریگه¬ری کۆمه¬ڵایه¬تی و ده¬روونی و جوگرافی، وه¬ک شارستانییه¬تی نه¬ته¬وه و سیسته¬م و باوه¬ڕ و رۆشنبیریێتی و ژینگه¬که¬ی، به سه¬ر په¬ره¬سه¬ندن و گه¬شه و گۆرانییه¬وه، که هه¬ر یه¬که¬ی کاریگه¬ری خۆی هه¬یه له¬و گه¬شه و گۆڕانه¬ی زماندا. (2)
ئەگەر بەباری مێژووییەوە لە پرسی زمان بڕوانین، دەبینین کە ئەو زمان و بن زمانانەی کە ئەمڕۆکە بوونیان هەیە، بە درێژایی چەندین سەدە شکڵیان گرتووە و وێڕای شارستانیەتی مرۆڤەکان گەشەیان کردووە و هاوڕێ و هاوڕێبازی مرۆڤەکان بوون. کەواتە تا ڕادەیەک دەتوانین بەو ڕاستییە بگەین کە زمان ئاوێنەی مرۆڤناسانەی ئاڵۆزییەکانی مێژووی مرۆڤایەتییە. هه¬روه¬ها ئەگەر زمانی دایکی لەنێوبچێت، بەرەبەرە مێژووی نەتەوەش لەبیر دەکرێت و هەلپەرستان بە دەس ئاوەڵەییەوە سەرقاڵی بەلاڕێدابردنی مێژووەکەی دەبن، بەم شێوەیەش زەین و ئاوازه¬ی ئەو نەتەوە تووشی داڕمان و نەخۆشی دەکەن؛ بەرهەمی ئەم حاڵەتەش لەنێوچوونی ئارام و بێدەنگی هەموو تەوەر و ئالیەکانی ژیانی ئەو نەتەوەیە. ئار، ئه¬ی ڤێڵسۆن (R. E. Wilson, 1979) پێی وابوو: "زمان ئامرازێکی تاکه¬که¬سییە که مرۆڤ دایهێناوەبۆ ئه¬وه¬ی جیهانی ده¬ره¬کی له زه¬ین و بیری خۆیدا وێنا بکا". له¬وه¬ڕا که وێنای زه¬ینی مرۆڤ له جیهانی به هه¬مان راده که ئه و ده¬توانێ له دنیای ده¬ره¬وه¬یی نزیک بێته¬وه، لەبنچینه¬وه نزیکه، بێگومان ده¬بێ په¬یوه¬ندییه¬که لەنێوان پێکهاته¬ی زمان و پێکهاته¬ی جیهانێکدا هه¬بێ که زمان مه¬به¬ستی وێناکردنی هه¬یه".
وادیاره که ئاخه¬وتن واتەتوانایی مرۆڤ بۆ قسەکردن، رووداوێکی لەنه¬کاو و کتوپڕی نیه، سرووشتیه و له¬گه¬ڵ ئه¬ودا پێگه¬یشتووه. وادیاره دوای پێشکه¬وتنێکی دوور و درێژ و دڕۆنگانه زمان پێکهاتووه، که زۆرتر لەرێگای تاقیکردنه¬وه و هه¬ڵه¬¬وەشێوه¬ی گرتووه.(12) هه¬ندێک پێیان وایە بنچینه¬یه¬کی سه¬ره¬تایی هه¬بوو و هه¬ر کۆمه¬ڵێک تۆزێک گۆڕانکاری تێدا گونجاندووه و ئه¬و زمانەبه¬رهه¬مهاتووەبه¬رەبه¬ره وێکچوونی خۆی لەگه¬ڵ زمانی سه¬ره¬تایی له ده¬ست داوه. هه¬نووکه چه¬ندان بنه¬ماڵه¬ی زمانی به¬رچاو ده¬که¬وێ کەبێ شک له زمانه په¬یوه¬ندیداره¬کان بەیه¬کتره¬وه پێکهاتوون و هه¬ر ئه¬وه¬ش گرنگی و به¬ها بەبیروڕا و تیۆری زمانی سه¬ره¬کی ده¬به¬خشێ. پینکێر (Steven Pinker, 1954) پێی وایه مرۆڤی سه¬ره¬تایی له شوێنی جۆراوجۆر و له سه¬رده¬م و کاته جیاوازه¬کاندا، که¬ڵکیان له¬گه¬لێک زمانی جیاواز وه¬رگرتووه. ئه¬م جیاوازییه¬ی نێوان زمانه¬کانیش، وه¬ک جیاوازی له نێوان جۆری مرۆڤ و ئاژه¬ڵه¬کان لەژێر کاریگه¬ری سێ پرۆسه¬دایه که له درێژخایه¬ن¬دا پراکتیزه ده¬بن. پرۆسه¬ی یه¬که¬م داهێنانی نوێ زمانی (سه¬باره¬ت به¬جۆره¬کان(، موتاسیۆن (Mutation) پرۆسه¬ی دووهه¬م ره¬وتی فێربوون (سه¬باره¬ت به جۆره¬کانی میراتگری) و سێهه¬مین پرۆسه هه¬لومه¬رجی کۆمه¬ڵایه¬تی – هه¬رێمی (سه¬باره¬ت به جۆره¬کان،جیاوازی وه¬رزی تێکه¬ڵ¬بوون (جفت گیری) و ئاناتۆمی تۆره¬مه خستنه¬وه (تولید مثل). (6)
جۆرج یۆل (George Yule, 1947) ده¬نووسێ: له¬گه¬ڵ ئه¬وه¬دا که ده¬کرێ هەندێک لەگۆڕانکارییەبه¬رچاوه کۆمه¬ڵایه¬تییه¬کانی به¬رهه¬می شه¬ڕ، هێرش و گۆڕانکارییه¬کانی دیکه پێکه¬وه په¬یوه¬ست بکه¬ین به¬ڵام وادیاره کاریگه¬رترین هۆکار و سه¬رچاوه¬ی گۆڕانی زمان، پرۆسه¬ی هه¬میشه¬یی گواستنه¬وه¬ی که¬لتووری بووه هه¬ر نه¬وه¬یه¬کی نوێ ئه¬بێ رێگایه¬ک بدۆزێته¬وەبۆ که¬ڵک وه¬رگرتن له¬زمانی نه¬وه¬ی پێش خۆی له¬م پڕوسەبه¬رده¬وام بێکۆتاییه¬دا، کەبه هۆی ئه¬وه هه¬موو تاکێک که که¬ڵگ له زمان وه¬رده¬گرێ ده¬بێ بۆ خۆی سه¬ر لەنوێ، زمانی کۆمه¬ڵگا دروست بکاته¬وه، مه¬یلی حاشاهه¬ڵنه¬گر بۆ هه¬ڵبژاردنی هه¬ندێک له تۆخمه¬کانیزمان به شێوه¬یه¬کی ورد و هه¬ندێکیان به شێوه¬ی رێژیی هه¬یه، هه¬روه¬ها حه¬ز و مه¬یلی پاڵه¬کی بۆ جیاوازبوونیش هه¬یه. به حاشا هه¬ڵنه¬گر زانینی ناسکی پرۆسه¬ی گواستنه¬وه، ده¬بێ چاوه¬ڕوانی ئه¬وه¬شمان هه¬بێ که زمانه¬کان وه¬ک خۆیان نامێننه¬وه (نەگۆڕ¬نین)، به¬ڵکو تووشی گۆڕان و ئاڵوگؤڕ ده¬بن (یۆل، 1374:260). هه¬زاران ساڵ له¬مه¬وبه¬ر له پێش چاوی خه¬ڵکدا گۆڕان له¬زماندا روویداوه، به¬ڵام ته¬نیا سه¬د و په¬نجا ساڵی رابردوودا که له¬زمانه¬وان و زانایان شێته¬ڵ کردنه¬وه و راڤه¬کردنیان ده¬ست پێکردووه و له¬سه¬ده¬کانی پێشووتردا، جگه¬له¬ژماره¬یه¬کی زۆر که¬م که دوور دووریان ده¬ڕوانی هیچ که¬سیتر سه¬رنجی پێنداوه. (2) دانتی (Dane Alighieri,1265)یه¬که¬مین شاعێری ئیتالی، یه¬که¬مین بیرمه¬ندی گه¬وره¬یه¬که سه¬باره¬ت به¬گۆڕانی زمانی بیر¬و¬ڕای ده¬ربڕیوه و ده¬ڵێ: که¬واته له سه¬رده¬می تێکچوونی تاوه¬ری بابل به¬ملاوه، هه¬موو زمانێکی مرۆڤ به¬پێی حه¬زه¬کانی ئێمه سه¬ر لە نوێ پێکهاتۆته¬وه، چونکه مرۆڤ بوونه¬وه¬رێکه زۆر شیاوی گۆڕانه، زمانیش ناتوانێ نەگۆڕ و هه¬میشه¬یی بێ، به¬ڵکوو وه¬کوو هه¬موو شته کانی دیکه¬ی مرۆڤ، وه¬ک داب و نه¬ریت و جل و به¬رگ، بێگومان به پێی کات و شوێن ده¬گۆڕدرێ.
هه¬روه¬ها ده¬یڤێد کریستاڵ (David Crystal, 1941) کەیه¬کێکه له دوایین لێکۆڵه¬ران له سه¬ر پرسی گۆڕانی زمان نووسیویه¬تی: زمان نه¬گۆڕ نامێنێ، گۆڕانی زمانی له دۆخی هه¬نووکه¬یی مرۆڤدا، حاشاهه¬ڵنه¬گره. راستییه¬که¬ی ئه¬وه¬یەکه له¬یه¬ک میلیون ساڵی رابردوودا، مرۆڤ له جیاتی گۆڕانی ژینگه¬یی، لەره¬هه¬ندی زمانییه¬وەگۆڕدراوه. له¬و هێزانه¬ی کەکاریگه¬رییان له سه¬ر گۆڕانی زمان هه¬یەیه¬کیان په¬یوه¬ندی هه¬یەبه گۆڕانی فۆنیم، شێوه¬مۆڕ فۆلۆجی وپێکهاته سینکاکسیه¬کانی زمان ئه¬ویتر په¬یوه¬ندی به وه¬رگرتنی ده¬روونی (یان به¬راوردکاری) و سێهه¬مینیش په¬یوه¬ندی به وه¬رگرتن له شێوه زاری خزم و نزیکه¬کان، له خزم و له زمانەبێگانه¬کانه¬وه¬یه. سرووشتییەکه ¬له¬گه¬ڵ گۆڕانی رۆژ ناوه¬وه و ده¬ره¬وەی زمان، پرسی تێگه¬یشتن و ده¬رک کردنی به¬رامبه¬ر له کۆمه¬ڵگای مرۆڤایه¬تیدا رۆژ له دوای رۆژ چه¬توونتر¬بووه و گرفتێک به ناوی "له¬مپه¬ری زمانی" گه¬لێک بانتر له سنووره جوگرافییه¬کانیش، بۆته¬هۆی دابڕانی مرۆڤه¬کانی جیهان لەیه¬کتر. (11)
لە کۆی 6700 زمان کە هەنووکە لە لایەن دانیشتووانی گۆی زەوییەوە کەڵکی لێ وەردەگیرێ، نیزیک بە نیوەیان بەرەو لەنێوچوون هەنگاو دەنێن. بەم پێیەش دیار یکردنی ڕۆژی 21ی فێبرییە وەکوو ڕۆژی جیهانیی «زمانی دایکی» لە لایەن یونسکۆوە، لە ڕاستیدا دژکردەوەیەکە بەو مەترسییە کە شارستانیەتی مرۆڤ لەگەڵی دا بەرەوڕوویە. لە ڕوانگەی زانستی سایکۆلۆژییەوە، زمانی دایکی یەکەمین و گرینگترین هۆکار و فاکتەرە لە ڕەوتی شکڵ گرتنی کەسایەتیی مرۆڤ و لە هەمان کاتیشدا لەنێوچوونی، کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر کەسایەتیی تاکەکان. (1) پرسی زمانی دایکی لە ئاستی جیهانیدا جیا لەوەیکە ڕێکخراوی فێرکاری، زانستی و فەرهەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان )یونسکۆ( پێشنیاری وڵاتی بەنگلادێش لەمەڕ دیاریکردنی 21ی فێبرییە، وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکیی خستە بەر دەنگدان و دەنگی ئەرێنیی بۆ وەرگرت، لە چەندین بەڵگەی نێونەتەوەییشدا، پرسی ئاماژەبۆکراو گرینگیی پێ دراوە کە بەکورتی دەتوانین بەم شێوەیە ئاماژەیان پێ بکەین:
ڕاگەیەندراوی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، پەسندکراوی 10ی دێسامبری 1984، مادەی 26 .
میساقی نێونەتەوەیی مافە مەدەنی و سیاسییەکان، پەسندکراوی 16ی دێسامبری 1996، مادەی 27 .
کۆنوانسیۆنی نەهێشتنی هەڵاواردن لە سیستمی پەروەردە و فێرکاری،پەسندکراوی 14ی دێسامبری 1960 لە لایەن یونسکۆ،مادەکانی 1و2و3.
کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان، پەسندکراوی 20ی نۆڤامبری 1989ی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، مادەی 30 .
کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی لابردنی هەرچەشنە هەڵاواردنێکی نژادی، پەسندکراوی 21ی دێسامبری 1965ی نەتەوە یەکگرتووەکان، مادەی 1.
ڕاگەیەندراوی مافی کەمینە مەزهەبی، نەتەوەیی، ئێتنیکی و زمانییەکان، ڕێکەوتی 18ی دێسامبری 1992، مادەکانی 4و2و1.
ڕاگەیەندراوی جیهانیی مافەکانی زمان، پەسندکراوی ساڵی 1996 .
مەنشووری زمانی دایکی،پەسندکراوی ساڵی 1996ی یونسکۆ، مادەکانی 1و2و3.
پرسی زمانی دایکی لە ئێراندا له سەردەمی حکوومەتی په هلەوی بەبێ هیچ شک و گومانێک دەتوانین بلێین لە یاساکانی ئەو سەردەمه، زمانی دایکی یەکێک لە،لەپەراوێزخراوترین پرسەکان بوو، کە هیچکات وەک پێویست گرینگیی پێ نەدرا. لە حاڵێکدا کە لێکۆڵینەوە کۆمەڵناسییەکان دەریان خستووە کە سیاسەتی چەندزمانی لە کاروباری پەروەردەیی دا،کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ڕاگرتن و پەرەسەندن و گەشەکردنی فەرهەنگە نەتەوەییەکان هەیە و بە پێچەوانەی ئیددعای هەندێک کەس و لایەن) بۆ وێنە حکوومەتی په هلەوی و ڕەوتی پان ئیرانیستی ئەو سەردەمه (پرسی فێرکاری بە زمانی دایکی، نابێتە هۆکارێک بۆ لێک دوورکەوتنەوە یان جیابوونەوەی نەتەوەکان و زمانەکان.
بۆ وێنە لە وڵاتی سووئیس خەڵک بە 4 زمانی ئیتالیایی، ئینگلیزی، فەڕەنسیی و ئاڵمانی دەئاخفن و هیچ کیشەیەکیش لە باری سیاسییەوە بۆ ئەم وڵاتە درووست نەبووە، ئەوەیکە لە سەردەمی په هلەوی بینرا، چەشنێک لە پیڕەوی کردن لە دۆکتۆرینی بەناوبانگی «ئادۆڵف هیتلیری»ە کە دەیگووت: «ئەگەر دەتانهەوێ نەتەوەیەک لەنێو ببەن، سەرەتا زمانەکەی لی بستێننەوە.» (2) هۆکاری ئەم قسەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زمان جیا لە کاریگەرییەکانی لەمەڕ قەوارەگرتنی کەسایەتیی تاکەکەسی، باندۆڕ و شوێندانەریی ڕاستەوخۆشی لەسەر شووناسی نەتەوەیی دەبێت.
لە پەراوێزخستن و گرینگی نەدان بە زمانی دایکی (تەنانەت له لایەن بنەماڵه کانیش)، وێنایەکی ڕاستەقینەی دەکارکردنی توندوتیژیه لە دژی منداڵان )نەوەی نوێ( کە چەشنێک لە سووکایەتی کولتووری لێ دەکەوێتەوە. (3) ڕوونە کە فێربوونی هەر زمانێک پێویستی بە تێپەڕاندنی 4 قۆناغ هەیە: بیستن، ئاخاوتن، خوێندن و نووسین. ئەگەر کەسێک لە ڕەوتی فێربوونی زمانەکەیدا )زمانی دایکی) ئەم 4 قۆناغە تێنەپەڕێنێت، ئەوا تووشی لاوازی لە فێربوون دەبێت و لە دەرک کردنی ڕاستییەکان دوور دەکەوێتەوە. ئەنجامی ئەم حاڵەتەش بریتییە لە لاوازیی کەسایەتی. واتە تایبەتمەندییە ڕەوانی و ئەخلاقییەکان بەلای نێگەتیڤدا دەشکێنەوە و بەم شێوەیە ترس، شەرمێونی و خەمۆکی لە ناخدا شکڵ دەگرن. ڕوونیشە کەسێک بەم تایبەتمەندییانەوە ناتوانێت پێوەندییەکی درووست و بەکەڵک لەگەڵ کۆمەڵگا درووست بکات. لە بەرامبەردا، کۆمەڵگاش وەها تاکێک بە کەسێکی نائاسایی بەئەژمار دێنێت و لە ئاکامدا مەودای نێوان تاک و کۆمەڵ زیاد و زیاتر دەبێت. دەرهاویشتەی ئەم هاوکێشەش دەبێتە ئەوەیکە یەکگرتوویی فیکری، کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی پیک نایەت و کۆمەڵگە لەگەیشتن بە ویست و داخوازەکانی بەردەوام لەگەڵ ئاریشەی نوێ بەرەوڕوو ببێتەوە. هەمووان دەزانن کەبایه خی زمان پتر له ژیانی رۆژانه دا دەرده¬کەوێ، چونکه فاکتەرێکە مرۆڤ به کۆمه ڵەوه دەبه ستێتەوه. مرۆڤ تەنیا به هۆی زمانەوه پەیوەندی به کۆمه¬ڵگاکەیه¬وه دەکات، بیر و بۆچوون، هه ست و سۆزی خۆی بۆ ئەو کۆمه ڵگایه دەگوێزێتەوەکه تیایدا ده ژی.(11)
زمان ئامرازی په¬یوه¬ندی کردن بەنه¬ته¬وه¬کانی تری جیهانه. حکوومه¬ت جۆراوجۆره¬کانی جیهان به هۆی زمانه¬وه هاوکاری فه¬رهه¬نگی، سیاسی، ئابووری و... یه¬ک ده¬که¬ن. بەواتایه¬ک ئه¬گه¬ر زمان نه¬بوایه مرۆڤ و ئاژه¬ڵانیتر جیاوازییان نه¬ده¬بوو. بێگومان تێکڕای نه¬ته¬وه¬کانی جیهان به¬پله¬ی یه¬که¬م له سه¬ر بنه¬مای زمانه¬که¬یان ده¬ناسرێن. نه¬ته¬وەبێ زمانی مللی، بێ ناسنامەیه.
"هه¬ژاری موکریانی" ده¬ڵێ: قه¬واڵه¬ی بوون و مانه¬وه¬ی گشت نه¬ته¬وه¬کانی سه¬رزه¬وی، زمانه. (5) زمان نه¬مێنێ بوون له نێو ده¬چێ. مامۆستا "محه¬ممه¬دی خاڵ" له سه¬ر بایه¬خی زمان ده¬ڵێ: (کۆمه¬ڵگای بێ زمان و فه¬رهەنگ) له ژێر پێی نه¬ته¬وه¬کانی تردا ده¬پڵیشێته¬وه، وه¬لێ نه¬ته¬وه¬یکی خاوه¬ن زمان و فه¬رهه¬نگ، ئه¬گه¬ر له ناوبچێ هه¬ر بەنه¬ته¬وه ده¬ژمێردرێ و له¬به¬رەو پێشوچوونی به ئاراسته¬ی لوتکه¬ی مرۆڤایه¬تی، سه¬ر ئه¬نجام ده¬گاته¬وه نه¬ته¬وه¬کانیتر. به مردنی هه¬زاران ڕۆڵه¬ی نه¬ته¬وەیه¬ک، ئه¬و نه¬ته¬وه¬یه نامرێ، به¬ڵام به مردنی زمانه¬که¬ی، ره¬گ و ریشه¬ی ژیانی وشک ده¬بێ و لەگرێژنه ده¬چێ. ئه¬گه¬ر به چاوێکی تێژه¬وەبڕوانینەبه سه¬رهات و مێژووی خه¬ڵکانی پێشوو، گه¬لێک نه¬ته¬وه¬ی گه¬وره ده¬بینین لەره¬هه¬ندی فه¬رهه¬نگی، سیاسی، کۆمه¬ڵایه¬تی بەترۆپکی شانازی گه¬یشتوون، حه¬ماسه¬یان خوڵقاندووه و کامڵبوونه، به¬ڵام به وه¬رچه¬خانی رۆژگار ته¬نیا به هۆی له نێوچوونی زمانه¬که¬یان، خۆشیان له نێوچوون و له¬لاپه¬ڕه¬کانی مێژووی کۆندا نەبێ ناویان نه¬ماوه. به¬م پێیه مانه¬وه¬ی زمان زامنی نه¬ته¬وه¬یه.
که واته زمان له هه¬ر قه¬ڵایه¬ک قایمتره، هه¬ر قه¬ڵایه¬ک ئه¬بێ داگیر بکرێ به¬ڵام قه¬ڵای زمان مه¬حاڵه. یه¬کێه له خه¬سڵه¬ته هه¬رەگرینگه¬کانی هه¬ر زمانێک ئه¬وه¬یه: ده¬کرێ به پشت به¬ستن به ئه¬ده¬ب، فه¬رهه¬نگ و زمانی نه¬ته¬وەره¬گی مێژوویی هه¬ر نه¬ته¬وه¬یک له شوێنی جیوگرافی خۆیدا بدۆزینه¬وه و ناسنامه¬ی نه¬ته¬وایه¬تی پێ بده¬ین نه¬ناسینه¬وه¬ی زمانی دێرینی دانیشتوانی ناوچه¬یه¬ک، تاوتۆی کردنی "فۆنێتیک، رێسا و وشه¬ی هاوبه¬ش" و به¬راورد کردنیان له¬گه¬ڵ زمانه¬کانی دراوسێ، ده¬توانین په¬ی به مێژووی دێرینی هه¬ر نه¬ته¬وه¬یه¬ک ببه¬ین.
ده¬توانین بڵێین کەبایه¬خی زمانی کوردی به¬پێی دید و بۆچوونی فه¬لسه¬فی–ئایدۆلۆجی ده¬گۆڕدرێ. ناسیۆنالیزم (Nationalism)، زمان بەیه¬کێک له کوچکه¬کانی سه¬رهه¬ڵدانی نه¬ته¬وه و ژێرخانی پێکهاته¬ی کۆمه¬ڵگا ده¬زانێ، هیچ نه¬ته¬وه¬یه¬ک بێ¬زمان نه¬بووه و نیه و نابێ. دواکه¬وتووترین تیره و تایه¬فه و نه¬ته¬وه¬ی جیهان، دانیشتوانی دوورترین جه¬نگه¬ڵ....خاوه¬نی زمانی خۆیانن. زمان و نه¬ته¬وه وه¬ک ماسی و ئاون، بێ یه¬کتر مانایان نیه. (9) زمانی مییلی، گیانێکی بزۆزه له لاشه¬ی نه¬ته¬وه¬که¬یدا ده¬م ده¬کێشێ. دڵی هه¬ر نه¬ته¬وه¬یک به ئه¬وینی ئه¬و زمانه¬وه لێده¬دا. ژیانی نه¬ته¬وه خۆی له چوارچێوه¬ی ده¬بینێته¬وه، کەبه¬زمانی باو و باپیران خوڵقاوه و پشتاوپشت گوزاراوه¬ته¬وه. دیاره هه¬ندێک رووداوی ژیانی کۆمه¬ڵایه¬تی نه¬ته¬وه¬ی کورد نیشانیداوه، ته¬نیا زمان مه¬رجی نه¬ته¬وه و کوردبوون نییه، به¬ڵکوو هه¬ستی هاوبه¬شی نه¬ته¬وایه¬تییە ناسنامه¬ی به کوردان به¬خشیوه. لەباکووری کوردستان هه¬زاران کورد، بێ ئه¬وه¬ی تاکه وشه¬یه¬ک له زمانی زگماکی خۆیان بزانن، گیانیان له پێناوی ئامانجه¬کانی نه¬ته¬وه¬که¬یان به¬خت کردووه. له¬هه¬مان کاتدا که¬سانانێکی¬تر هه¬ن زۆرباش به زمانی زگماکی خۆیان ده¬دوێن که چی دوژمنایه¬تی هاوزمان و هاوڵاتیانی خۆیان کردووه.
ئه¬و بایه¬خه¬ی زمانی نه¬ته¬وه له ناسیۆنالیزمدا هه¬یه¬تی، له فه¬لسفه¬ی مارکسیزمدا (Marxism) نییه¬تی. مارکسیسته¬کان لەروانگه¬ی ماتریالیسییته¬وه (Materialism) ده¬ڕواننه جیهان و ئابووری به¬ژێرخان له¬قه¬ڵه¬م ده¬دە¬ن، هه¬ر له¬و روانگه¬شه¬و سه¬رنج ده¬ده¬نه کۆمه¬ڵگای مرۆیی. له¬روانگه¬ی مارکسیزمه وه مرۆڤ ئاژه¬ڵێکی ئابوورییه، واته فاکته¬ری بنه¬ڕه¬تی وه¬دێ هاتنی نه¬ته¬وه و ره¬گ و ریشه¬ی کۆمه¬ڵگا، ئابووریه. لەروانگه¬ی ئیسلامیشه¬وه زمان له ژیانی نه¬ته¬وه¬کان سه¬رزه¬وی، ڕۆلێکی بنچینه¬یی نییه، به¬ڵکوو فاکته¬رێکی ته¬وه¬ری، باوه¬ڕ به خوا و¬ بنه¬مای (توحید)ه. مارکسیزم له دیدی ئینتێترناسیۆنالیزمه¬وە بەیه¬ک چاو سەیری گشت نەتەوه کان ده کات و ئیسلامیش له دیدی (توحید)ە وەبەیه ک چاو ده ڕوانێته مرۆڤ که واته تێڕوانینی مارکسیزم و ئیسلام لەگشتەوە بۆ به¬ش و تێڕوانینی ناسیۆنالیزمیش وه ک خاڵی بەرامبەری هەر دووکیان، لە به¬شه¬وە بۆ گشته. که واته ئه کادیمییه زمان ناسه کانی کورد، بۆ تاوتوێکردنی، بنەماکانی زمانی کوردی، سەرچاوه کانی، سەرەتاکەی، کامڵبوون و پێگەیشتنی ئەم زمانه، جگه له شارەزایی تەواو له زمانی کوردی، پێویسته دوو کار ئەنجامبدەن:
یەکەم: زانستیانه له شوێنگه و پەیدابوونی نەتەوەی کورد بکۆڵنەوه.
دووەم: مێژووی سەرهه ڵدانی زمانی کوردی. ئەو فاکتەرانەی کارییان تێکردووه، رێچکەی گۆڕان و قۆناخەکانی کامڵبوونی، بەوردی تاوتوێ بکەن.(9)
لەبەر ئەوه پێویستەبەباشترین شێوه "ئه دەب و فۆلکلۆری" کوردی شۆڤەبکەن. بۆ نموونه ئەگەر بتوانین روونیبکەینەوه "مادەکان" به چ زمانێکیان هەبوو و لەگه ڵ کوردی ئەمڕۆ بەراوردی بکرێ تا رووه وێکچووەکانی بەتەواوی دیاریبکەین، ئەوسا دەتوانین بڵێین "مادەکان باوباپیری کوردانی ئەمڕۆن". کەواتەبەکه ڵکوەرگرتن له فاکتەری زمان رەگ و ریشەی مێژوویی نەتەوەی کوردمان دۆزیوەتەوه. به داخەوه له زۆر جێگا دەبینین هەندێک سیاسه توانی کورد، بێ هه ستی بەرپرسی، به پێچوانەی ئامانجه سەرەکییەکانیان، له زۆر رووەوەبەکەم بایه خ نیشاندانی فاکتەری زمان، تەنیا جه خت له سەر ئامانجه سیاسییەکانی خۆیان دەکەنەوه، بێ ئاگا لەوەی زمان خۆی فاکتەری یەک پارچەییه. ئەوانه لەبیریان چۆتەوه هەر نەته¬وەیه¬ک به زمانەکەی دەناسرێتەوه. هەر کوردێک بۆیه پێی ده ڵێن کورد چونکه له دایک و باوکێکی کورد بووەبه زمانی کوردی ده دوێ. هەر که سێک له هەنگاوی یه¬که¬مدا به هۆی زمانەوه له تورک، عەرەب و ڕووس و ئینگلیز و ...جیا دەکرێتەوه، دواتر تایبەتمەندییە نەتەوەکانی لەبەرچاو دەگیرێ. هەروه ها "جوتیار، کرێکار ..."ی هەر نەتەوەیەک زمانێکی هاوبەشیان هەیه. زمان ناسنامەیەکی نەتەوایەتییه. زمان تێکڕای چینەکانی کۆمه ڵگا، به دابەشکاری سیاسی، کۆمه ڵایەتی و فەرهەنگییەوه زمانی هاوبەش نەتەوەیه. هەرگیز نەبیسراوەکه سێک یا گرووپێک زاراوەی زمانی کوردی چینی جوتیار یا سەرمایه دار بەکاربێنێ. لەبەر ئەوه ئاکارەنەتەوەیەکان لەبۆتەی تەنگی چینایەتیدا ناگونجێن و زمان بەبه ڵگەی تایبەتمەندی نەتەوەیی،خه سڵەتی هاوبەشی تێکڕای گرووپە کۆمه¬ڵایەتییەکانه و له چوارچێوەی کۆمه ڵایەتی، سیاسی و ئابووری باڵاتره. (1) هەر نەتەوەیەک گۆێ نه داته زمانەکەی خۆی و هه ڵنه دا بۆ راگرتنی که لتوورە نەتەوایەتییەکەی، بەره بەرەبەره و داڕزان ده ڕوا و لەکۆتاییدا لەناو ده چێ، ئەو نەتەوەیەک هەرگیز لەناوناچێ مەگەر زمانەکەی بەرەو لەناو چوون بڕوا. بۆ نەتەوەی کوردیش خۆ وێچواندن و لەبیر بردنەوەی زمانی زگماکی، مانای مردنی نەتەوییه.
گه¬لێک نەتەوەی سەر به خۆ له هه ڵ و مەرجەکانی ده سه ڵاتدا تواونەتەوه. فینیقییەکانی سوریا و لوبنان، قیبتییەکانی میسر، رەشپێستەکانی سۆدان و گه¬لێک نەتەوەی ئه¬فریقا، به¬ڕبه¬ڕه¬کانی جەزائیر و مه¬ڕاکش و هەزاران بنەماڵەی کوردی عێراق به هۆی له ده سدانی ناسنامەی خۆیان، بوونەته عەرەب. ئەمانە نموونەگه لێکی روونی ئەو نەتەوانەن کە ناسنامەی خۆیان له ده سداوەو لەناو نەتەوەی ده سه ڵاتداردا تواونەتەو. نموونەیەکی تر وڵاتی مه غرییبه، ئەم وڵاته عەرەبییه، به دانیشتوانەکەی خۆیەوه هەر زۆر لەناو عەرەباندا توایەوه. هۆیەکەشی تەنیا ئەوەبوو، ناسنامەی خۆیان دۆڕاند، لەبەرامبەر شه پۆڵی ته عریب خۆیان نەگرت و بە ته عریبی مه غریب کۆتایی هات. هەر لەبەرامبەر ئەم پرسه دا ئیسپانیا زمانی نەتەوەیی خۆی پاراست و رێبازی نەتەوایەتی خۆی گرتەبەر. "ئەنده لوس" نزیکەی حەوت سه دەبەشێک بوو له ئیمپراتۆری ئیسلامی، له ژێر ده سه ڵاتی هەمه لایەنی عەرەباندا بوو، خه ڵکەکەی به عەرەبی ده دوان، وه لێ بێزار بوون له زمانی عەرەبی، لەماڵ و کۆڕ و کۆمه ڵاندا به زمانی دایکی ده دوان. ئەوان هیچ کاتێک ملیان بۆ ده سه ڵاتی زمانی عەرەبی که چ نەکرد، بۆیه عەرەبی له ئیسپانیا ڕیگه نه درا. نموونەیەکی تر سیاسەتی گرووپی ده سه ڵاتدار لەمه ڕ سه پاندنی زمان، فەرمانڕەوایی بەریتانیایه له هۆنگ کۆنگ. ده سه ڵاتداری ئەم وڵاتەبه سەر (هۆنگ کۆنگ) دا له ساڵی 1841 ده ستیپێکرد. هەر لەرۆژی هاتنی ئینگلیزەکان بۆ هۆنگ کۆنگ، سیاسەتی سه پاندنی زمانی ئینگلیزی به سەر دانیشتوانەکەیدا، به خوێندنی زۆرەمێلی ئەو زمانه له قوتابخانه، فێرگه و سەنتەرەکانی خوێندنی باڵا، ده ستیپێکرد. زمانی کۆلۆنیالی بەریتانیا به ئارامی چووەناو ژیانی خه ڵکی هۆنگ کۆنگ و بەرەبەره دزەی کرده نێو هەموو بوارە کۆمه¬ڵایەتییەکانی ئەو بەندەره. ئەم کارتێکردنه ئەوەنده قووڵبوو که زمانی چینی واته زمانی دانیشتوانی هۆنگ کۆنگی خستەمەترسییەوه، تەنیا کۆتایی هاتنی ده سه ڵاتی 156 ساڵەی بەریتانیا و گه ڕانەوەی دووبارەی ده سه ڵاتی کۆماره خه ڵکی چین بۆ ئەو بەندەرەبوو بەرێگری توانەوەی زمانی چینی له هۆنگ کۆنگ. (3)
هەرنەتەوەیەک زمان و ئه دەبی نەتەوایەتی خۆی بپارێزێ، بەنەتەوەیەکی زیندوو ده ژمێردرێ. نەتەوەی زیندوش ئەگەر ژێرده ستەبێ و ئازادیش نەبێ، له مەترسی لەناوچوون به دووره.(5) بو نەتەوەیەکی وەک کورد، پاراستنی زمان، پاکسازی زمانی نەتەوەیی، کۆکردنەوەی زاراوەو ده ستەواژه و فێرکردنی زمانی کوردی، تەنیا ئامرازی زیندوو راگرتنی نەتەوەی کورده، نابێ لەبیر بکەرێ نەتەوەیکی زیندوو تەنیا به زمانی نەتەوەیی به زیندویی دەمێنێتەوه. (12)
سەبارەت به هۆی پەیدا بوونی زارو سەرهه ڵدانی زمانی نەتەوەیی دەتوانین روونیکەینەوەکه زار بریتییه لەشێوەی جیاوازی قسەکردن، له مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر، له سەرەتاوەبه جیاوازی دەربڕین و گۆکردنی دەنگەکان و وشەکان ده ست پێدەکات و لەگه ڵ بڵاوبوونەوە و فراوانبوونی سنووری بەکار هێنانی زمانەکه، گەشه ده ستێنێت و لەناوچەیەکەو بۆ ناوچەیەکی تر، جیاوازی دەبڕینی. (5) ئەمجا بەربڵاوی و فراوانبوونی ناوچەی زمان، دەبێته هۆی پەیدابوونی زار، به ڵام بەشێوەیەکی ناڕاستەو خۆ رێگا بۆ هۆی تر خۆشدەکات، کەراستەو خۆ دەبنه هۆی پەیدابوونی زار لەناو زماندا که ئەمانەن:
هۆی کۆمه ڵایەتی رامیاری.
هۆی کۆمه ڵایەتی دەروونی ئه دەبی. (8)
هۆی جوگرافی که له جیاوازی سروشتی ناو وڵاتدا.
هۆی میللی که لەناو دانیشتوانی ناوچه جیاوازەکاندا ده¬رده¬کەوێت.
هۆی لەشی فزیۆلۆجی که لەناو دانیشتوانی ناوچه جیاوازەکاندا.
تایبەتێتی که سی و جیاوازی قسەکردن.
هۆی ئابووری دەورێکی گرنگ دەبینێت له دەوڵەمەندکردنی زمان و گه¬شەکردنی زاردا. (8)
پێشتر ئاماژەمان کرد به ئەوەی که له ئەنجامی گۆڕانی قۆناغی مێژوودا زمانەکه پەره ده سێنێت و زمانەکان لەیەکترەوەبەتایبەتی زمانه نزیکەکان لەیەکتر به هۆی پەیوەندی خزمایەتی و نزیکایەتی وشەو شێواز و تەنانەت دیاردەی رێزمانیش لەیه¬کترەوە وەردەگرن. ئەم وەرگرتنە نابێته هۆی روودانی کێشەیەکی مکوم وەکوو ئەوەی یەکێکێان بییەوێت زاڵ ببێت به سەر ئەوەیتردا (3). زمانی کوردی لەرووی پەره سەندن و گەشەو گۆڕانەوه، لەمێژووی دوورو درێژیدا به دەیان وشەی له زمانه خزم و نزیکه¬کانییەوە وەرگرتووەو به هەمان شێوەش وشەی لێ وەرگیراوه. بۆ نموونه لەناو زمانه هاوبەشەکانی کۆمه ڵەی زمانی ئاریدا دەیان وشەی فارسی، هیندی، ئوروپایی تێکه ڵ به زمانی کوردی بووه و لەکوردیشەوه وشه چۆتەناو ئەو زمانەوه. به ڵام زمانی کوردی له پەره سەندن و گەشە وەگۆرانی مێژووی خۆیدا ئەم ئەنجامانەی لێوەره چاوکراوه:
سەربه خۆیی پاراستووه.
دۆخی رێزمانی تایبەت به خۆی هەیەوەکوو نیشانەی کۆ، ناسراوی و نەناسراوی، کاتی بەردەوامی، ...هتد.
نەمانی دۆخی رەگه¬زی نێر و مێ لەزمانی نووسیندا (زاری کوردی ناوه ڕاست) یا مانەوەی زۆر بەکەمی بۆ بانگ کردن.
بوونی فۆنیمی تایبەت به خۆی لەرووی دەنگناسییەوه (فۆنۆلۆجی).
لێکۆڵینەوەبۆ بەربڵاوی، فراوانبوون و گەشەبوونی زمانی کوردی زۆر کەم بووه هەروه ها کتێبخانەیان ئینترنێت لەبواری لێکۆڵینەوه لەزمانی کوردیدا هه ژاره.(8) له هەر یەک لەزمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی و فارسی هەزاره ها سەرچاوه لەبەرده ست دایه، هەر بوارێکی زمانەوانی یان ئاستێکی زمان وەربگرین به سه دان و هەزاران لێکۆڵینەوەی له سەر کراوەبه ڵام لەزمانی کوردێدا، بەزه حمەت سەر چاوەیەکی ئەکادیمی ده ستدەکەوێ، هۆکاری ئەم هه ژارییەش ئەبێ له ئەم خاڵانەی خوارەوە بگەرێنینەوه.
یەکەم؛ هەروا که ئاماژەم بۆی کرد، لای هەمووان روونه زمانی عەرەبی، فارسی یان ئینگلیزی سه دان ساڵه لێکۆڵینەوەیان له سەر دەکرێ و تا ئێستایش بەردەوامه، تەنانەت رۆژ بەرۆژیش ژمارەی ئەو دەزگایانەی که لەم زمانانه دەکۆڵنەوه زیاتر دەبێ ئەمەش، وایکردووەکەببن به خاوەنی گەنجینەیەکی گەورەی زمانەوانی، به ڵام له لای کورد ئەم هەوڵه زۆر درەنگ ده ستی پێکرد، لەکۆندا ئەو کوردانەی که خوێنەوار بوون مه لاکان بوون، ئەوانیش بەرهەمیان هەمووی بۆ سەرف و نه حو و به لاغەتی عەرەبی بووه، تەنیا دوو که س نەبێت، که ئەوانیش (خانی) و (شێخ مارفی نۆدەیی) بوون، دوو فەرهەنگیان داناوه، مەبه ست لەم فەرهەنگانەش دیسانەوەشارەزابوون بووه له زمانی عەرەبی واتا به پێناو زمانی عەرەبی نووسراون، نەک کوردی، له ساڵی 1928 کتێبێک لەبارەی رێزمانی کوردی بەکوردی نووسراوه، ئەویش له لایەن مامۆستا سه عید سدقی کابان، له دوای ئەویش مامۆستا تۆفیق وه هبی کتێبێک بەناونیشانی ده ستوری زمانی کوردی چاپ دەکات، ئیتر بەرەبەره له ساڵێکدا یان چەند ساڵیکدا کتێبێک چاپکراوە که زۆریان لەبارەی رێنووسی کوردیەوەیه. بەبۆچوونی من لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لەبواری زمانی کوردی سەرەتاکەی دەگه¬ڕێته¬وە بۆ کردنەوەی به¬شه زمانی کوردی بەتایبەت کردنەوەی بەشی زمانی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سه لاحه دین. ئەم بەشەوەک دەزگایەکی زانستی له زمانی کوردی کۆڵیوەتەوه هەر چەندە رێژەیەکیش له قوتابیانی کورد له دەرەوە بەتایبەتیش لەیەکێتی سۆڤیەتی پێشوو له زمانی کوردی کۆڵیوەتەوە به¬ڵام لیکۆڵینەوەکانیان به زمانی کوردی نەبووەو کورد کەمتر سوودی لێ بینیوه، جگه لەمەش کۆڕی زانیاری کوردی رۆڵی هەبووه لەم بواره دا واته سەرەتای لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی له زمانی کوردیدا بۆ حه فتاکانی سه دەی بیستەم دەگه ڕێتەوه.
دووەم؛ هۆکاری دووهەمی ئەم هه ژاریەبۆ کەمی ژمارەی لێکۆڵەر و کەمی ژمارەی ئەو دەزگایانه دەگه ڕێتەوەکه له زمانی کوردی دەکۆڵنەوه. بۆ نموونه ژمارەی ئەو که سانەی که له زمانی ئینگلیزی، عەرەبی یان فارسی دەکۆڵنەوه له دەیان هه¬زار که¬س تێپه ڕ دەکات، تەنانەت هەزاران بەشی زانستی له زانستگاکانی سەرتاسەری جیهان و دەیان کۆڕی زانیاری و بنکەو رێکخراو و یانه... هتد، سەرقاڵن به لێکۆڵینەوه، به ڵام ئایا ئەوانەی کەتوانای لێکۆڵینەوەیان هەیه له زمانی کوردی ژمارەیان چەنده، رەنگه ئەگەر بڵێم (چل تا پەنجا) که سه ئەوا زیادەرۆیی تێدابێ،
سێیه¬م؛ هۆکارێکی¬تر ئەوەیەکه زمانی ئینگلیزی، عەرەبی یان فارسی جگه له ئینگلیزەکان، عەرەبەکان یان فارسەکان خۆیان، خه ڵکانی تریش لەو زمانانه دەکۆڵنەوه، به ڵام ئەوانەی کەکورد نین و لەکوردی دەکۆڵنەوه زۆر دەگمەنن (له ساڵانی پەنجاکاندا مەکەنزی(David N. MacKenzie, 1926) ، یوسیتی (Fredinand Justi, 1837)، لیرخ (Peter Ivanovich Lerch, 1828)و.. هتد، له زمانی کوردیان کۆڵیوەتەوه، ئەمانەش ژمارەیان له پەنجەکانی ده ست تێپه ڕناکا)، بۆیه دەبینین کورد لەم بواره دا جگه له خۆی که س یارمەتی نادات، تەنانەت لەم کوردستانەی ئێمه دا، ساڵانه چەندین نامەی ماجستێر و دوکتۆرا له سەر زمانی ئینگلیزی، عەرەبی یان فارسی دەنووسرێ، که ئەمانەش لێکۆڵینەوەی زانستین، واتەکورد خۆی خاوەن هیچ سەر چاەوەیەک نیه زمانی ئینگلیزی، عەرەبی یان فارسی هەزاران که سیان هەیه. ئەم سێ خاڵەی سەرەوه هۆکاری هه ژاری کتێبخانەی کوردی لەبواری زمانەوانییەوه، ئەرکی سەرشانی هه¬موو کورده¬کە کەکاری بۆ بکەن. هەروا که دەزانن لەم چەرخی زانیارییه دا ئەگەر زۆر خێرا نەرۆین، ئەوا به جێ دەمێنین. (7)
سەرچاوەکان:
1-کاکل توفیق، د. قەیس، ئاسایشی نەتەوەیی و پلانی زمان (روانینێک)، چاپخانەی دەزگای ئاراس، کۆلێژی پەروەرده، سۆران، چاپی یەکەم، هەولێر، 2007.
2-خۆشحاڵی، بێهزاد، فیلۆجیای زوانی کوردی و مێژووی کوردستان، و: مسته فا غه فوور، دەزگای توژێنەوەو بڵاوکردنەوەی موکریانی، چاپی یەکەم،هەولێر، 2008.
3-شوانی، د. ره فیق، زمانی کوردی و شوێنی لەناو زمانەکانی جیهاندا، دەزگای توژێنەوەو بڵاوکردنەوەی موکریانی، چاپی یەکەم-هەولێر 2008.
4-یه عقووبی، حوسێن، زمان، وەرگێڕان و پەیوەندی کولتوورەکان (نووسین و وەرگێڕان)، وەرگێڕانی: ئیسماعیل زارعی، چاپخانەی دەزگای ئاراس، کۆلێژی پەروەرده، سۆران، چاپی یەکەم-هەولێر 2007.
5-شوانی، د. ره¬فیق، چه¬ند بابەتێکی زمان و رێزمانی کوردی، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، چاپی یەکەم-هەولێر 2001.
6- (د. محمد احمد ابو الفرج، فقه اللغه، ط1، بیروت، 1996.
7-(د. علی عبدالواحد وافی، ل: 248).
8-(د. علی عبدالواحد وافی، ل: 248).
9-کاکەوه¬یس، حه¬کیم. (وه¬رگێڕان "لسان الکرد") زمانی کورد، (نووسینی مه¬سعود محه¬ممه د)، چاپخانه¬ی حه¬وادس-هه¬ولێر، 1987.
10-تراویک، بوکنه¬ر. ب، مێژووی ئه دەبیاتی جیهان، وەرگێڕانی: حەممەکەریم عارف، بەرگی دووەم، دەزگای توژێنەوەو بڵاوکردنەوەی موکریانی، چاپی یەکەم، هەولێر، 2008.
11-خه¬زنه¬دار، دوکتۆر مارف، مێژووی ئه¬ده¬بی کوردی، چاپخانه¬ی وه¬زاره¬تی په¬روه¬رده، بڵاوکراوه¬ی ئاراس (ژماره 143)، چاپی یه¬که¬م، هه¬ولێر، 2002.
12-یاری، زانکۆ، زمان و وێژه¬ی کوردی، ڕابردوو و کێشه کۆمه¬ڵایه¬تییه¬کان، وتار، به¬شی دووه¬م (زمانی کوردی له ڕابردوودا)، خاکه¬لێوه¬ی 1395.
Email: HYPERLINK "mailto:zanko.yari@yahoo.co.uk" zanko.yari@yahoo.co.uk
نشریە ڕوانگە،دانشگاە علوم پزشکی تبریز
مدیر مسئول و صاحب امیاز :ایوب محمد نژاد
+ نوشته شده در شنبه پنجم فروردین ۱۳۹۶ ساعت 2:47 توسط دیمن خیاطی
|
راه های ارتباط با ما :